دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ژاپۆنی لە بەغدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ژاپۆنی لە بەغدا

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ژاپۆنی لە بەغدا بەڕێز "سۆزۆکی کوتارو".

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتکرا، وباس لە هاوکاریکردنی عیڕاق کرا لە بنیادنانەوەی شارەکانیدا، وگرنگی هاندانی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بە ئاڕاستەی وەبەرهێنان لە عیڕاقدا چونکە ئەو کۆمپانیایانە خاوەنی ناوبانگی چاکن، ئەمانە و بێجگە لە خستنەبەرباسی پڕۆژەکانی ئێستای ژاپۆن لە عیڕاقدا، هەروەها لێکەوتەکانی دۆخی ئێستای عیڕاق و ناوچەکە.