ئەمڕۆ یەکشەممە، دکتۆر حەیدەر عەبادی، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە وەزیری بازرگانی بەڕێز عەلاء ئەلجبووری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کاری وەزارەتەکە و پلانە داهاتووەکان کرا بەمبەستی سەرپێ نانەوەی وەزارەتەکە ودابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکان هاوکات چالاکردن وکاراکردنی فەرمانگەکانی تر بە ئامانجی خزمەتکردنی وڵات و چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتیان.
هەروەها تاوتوێی ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانە کرا کە رووبەڕووی کەرتی بازرگانی وئابووری ودارایی بووەتەوە و پێویستی بوونی هەمەهەنگی وپلاندانای درووست بەمەبەستی تێپەڕاندی ئەم ئاستەنگانە.