دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە وەزیری کار دەکات وتاوتوێی چاودێریکردنی توێژە سوودمەندبووەکان لە وەزارەتەکەی لەگەڵدا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی لە وەزیری کار دەکات وتاوتوێی چاودێریکردنی توێژە سوودمەندبووەکان لە وەزارەتەکەی لەگەڵدا دەکات

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ، ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە وەزیری کار وکارووباری کۆمەڵایەتی کرد بەڕێز عادل رکابی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کار وپلانی وەزارەتەکە کرا بۆ قۆناغی داهاتوو وگرنگی چاودێریکردنی ئەو توێژانەی کە سوودوەرگرتوون لە وەزارەتەکە لە بواری چاودێری کۆمەڵایەتی وچاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان وکەمئەندامان وبەساڵاچووان وهەتیوەکان وتوێژەکانی تری هاوشێوەیان.

وجەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی پاڵشتیکردن لە وەزارەتەکە لە کارەکانیدا، چونکە وەزارەتەکە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە واقیعی ژیانی هەژار وکەمدەرامەتەکانەوە، بۆیە دەبێت هەوڵی زیاتر بدات بۆ خزمەتکردنی توێژە هەژارەکە.