دکتۆر حیدەر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حیدەر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا

دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا لە بەغدا پێشوازیی لە "ستیڤن هیگی" کرد

لەدیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا وهەروەها دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و بەشداریکردنی بریتانیا لە بونیادنانەوەی عیڕاقدا.

ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی عیڕاق رووبەڕووی تەحدای بوونونەبوون و جوودی بویەوە پاش داگیرکردنی پانتاییەکی فراوانی خاکەکەی لەلایەن چەتەکانی داعشی تیرۆریستەوە، بەڵام توانی سەربکەوێت بەسەر تیرۆردا، وزۆر گرنگە ئەم دەستکەوتە بپارێزرێت، هەروەها پاراستنی ئەو چاکسازییە جۆراوجۆرانەی کە وەدەستهاتن لەو دەمە لە کۆی سێکتەرەکاندا، ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکە رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە لە ئێستادا و پێویستی بەهەوڵ و پشتیوانی زیاترە بۆ تێپەڕاندنیان.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بریتانی پیرۆزبایی لە دکتۆر عەبادی کرد بەبۆنەی یادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا و جەختیکردەوە لەوەی هەموو جیهان جاوی لەسەر ئەو سەرکەوتنە گەورانە بوو کە عیڕاقییەکان بەدەستیانهێنا لە سەردەمی حوکمڕانیتاندا، وستایشی رۆڵی رابەرایتی عەبادی کرد لە قۆناغێکی سەختی مێژووی عیڕاقدا.