بەسەرپەرشتی دکتۆر حەیدەر عەبادی... سازدانی ئاهەنگێک بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا و ئازادکردنی مرۆڤ و خاک.
سەرۆکاییەتی نەسڕ

بەسەرپەرشتی دکتۆر حەیدەر عەبادی... سازدانی ئاهەنگێک بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا و ئازادکردنی مرۆڤ و خاک.

بەسەرپەرشتی دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئیئتلافی نەسڕ ئاهەنگێکی ساز کرد بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی سەرکەوتن بەسەر تیرۆر کە رێککەوتە لەگەڵ دەی کانوونی دووەمدا، بەئامادەبوونی کەسایەتی نیشتیمانی و سیاسی و عەسکەریی فراوان.

ئاهەنگەکە بە ژەنینی سروودی نیشتیمانی و خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە بەسەر رۆحی شەهیدان ئەوانەی ژیانی خۆیان بەختکرد لەپێناو بەدەستهێنانی سەرکەوتندا دەستی پێکرد، پاشان دکتۆر عەبادی وتەیەکی پێشکەکرد، ئەو عەبادییەی کە لەو قۆناغە سەختەی مێژووی عیڕاقدا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیڕاق بوو، وتەکەی دەربارەی جەنگی دژ بە تیرۆر بوو وەکو شەڕێکی وجوودیی، چونکە هەروا ململانێیەکی سادە و راگوزەر نەبوو بەڵگو ئامانجی وێرانکردنی عیڕاق و ناوچەکە بوو، بەڵام فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئاینی سەید سیستانی و جەنگاوەرە خۆبەخشەکان و پشتیوانی لۆجیستی و ئەو هاوپەیمانێتییانەی کە هاوئاهەنگمان بوون بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ئەمانە و هاوکات بوونی رۆحی نیشتیمانپەروەرانەی عیڕاقی  توانی هاوکێشەکە ئاوەژوو بکاتەوە و نشوست بگۆڕێت بۆ سەرکەوتن و توانی رووبەڕووی عەقیدە بۆگەنەکەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.

هەروەها دکتۆر عەبادی دەستکەوتەکانی سەردەمی حوکمڕانییەکەی خۆی وەبیرهێنایەوە سەبارەت بە داواکارییەکانی مەرجەعیەت بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و نەهێشتنی تایفەگەریی و رێگەگرتن لە پارچەپارچەبوون، وسەرباری داڕمانی نرخەکانی نەوت و بەتاڵی خەزێنە بەڵام هەموو شایستە و مووچەکان لە کاتی خۆیدا دابەشدەکران.

وعبادی هۆشداریدا لە دووبارەبوونەوەی داکەوتنە ئەمنی و تایفەگەری و ئیتینییەکەی ساڵی ۲۰۱٤، وداواکاری هەماهەنگی بوو بەمەبەستی دۆزینەوەی هاوکێشەیەکی پیکەوەیی لەنێوان هەموواندا لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت بکرێتە ژمارە یەک و بخرێتە پێش هەموو شتێکی ترەوە، وپێشەنگی ئەم هەماهەنگییەش درووستکردنی هەڵبژاردنێکی پاکە.

پاشان، وەزیری بەرگری جومعە عناد بەناوی بریندار و شەهیدەکانی عیڕاقەوە لەو قۆناغەدا هاتە ئاخافتن، وئاماژەی کرد بەوەی ئەوکات پێشبینی دەکرا کە جەنگەکە بۆ دە ساڵ بەردەوام بێت، بەڵام بەهۆی توانای بەرزی بەرگریکردنی سەربازی عیڕاقییەوە پێشڕەوییەکانی چەتە تیرۆریستییەکان راگیرا و پاشان دەستیکرد بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئەو چەتانە.

هەروەها لە ئاهەنگەکەدا وتەیەکیش هەبوو بۆ ژنانی عیڕاقی قوربانیدەر پاش ئەوەی خاتوو ئەنسام مانۆئێل چووە سەر سەکۆکە و تەیەکی پێشکەشکرد تێیدا ئاماژەی کرد بەوەی ژنی عیڕاقی قوربانی یەکەمی دەستی تیرۆرە، بەڵام لەساڵی ۲۰۱۷ـدا شکۆ و شەرەفمان بۆ گەڕێنرایەوە وەکو ژنان بۆیە دەبێت لە وانەکەوە فێربین و دەستگرتوو بین بە رابەری بەتوانا و ئازا و ژیرەوە.

وئاهەنگەکە کۆتایی پێهێنرا بە گۆرانییەکی نیشتیمانی، ورێزلێنانی کۆمەڵێک قارەمانی جەنگاوەری وەزارەتی بەرگریی و پۆلیسی فیدڕاڵی و هەواڵگریی و کۆمەڵێک جەنگاوەری حەشدی شەعبی و حەشدی شوێنەوارە پیرۆزەکان و حەشدی عەشایەری و هێزی پێشمەرگە و رۆژنامەنووسان. پاشان سەرۆک خێڵە پایەبەرزەکان هەستان بە پێشکەشکردنی عابایەکی عەرەبی بە دکتۆر عەبادی وەکو رابەرێکی سەرکەوتن، ودکتۆر لەبەری کرد لەبەر لایەنە رەمزییە گەورەکەی.