دکتۆر عەبادی پێشوازیی لە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیی لە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە دکتۆر بەرهەم ساڵح.

لەدیدارەکەدا کۆی ئەو بارودۆخەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت تاوتوێی کرا و هەروەها گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی پلان و ستراتیژی لێکۆڵڕاو کە لێکەوتەی نەبێت بۆ سەر هاوڵاتیان.

هەروەها تاوتوێی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کرا و بەرپاکردنی هەموو ئەو رێوشوێنانەی کە پاکی و یارینەکردن بە دەرەنجامەکانی مسۆگەر دەکات بۆ ئەوەی دەنگی دەنگدەر گوزارشت بکات لە ئیرادەی خۆی.

ودیدارەکە جەختیکردەوە لەسەر زەروورەتی بەردەوامبوونی هەوڵەکان وکارکردنی بەردەوام بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکە لە هەموو سێکتەرەکاندا رووبەڕوویان بوەتەوە.