سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە بەڕێز "ماسیۆ تولەر" باڵیۆزی ئەمریکی لە بەغدا.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی لەنێوان عیڕاق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا لە بوار و سێکتەرە جیاوازەکاندا، هەروەها دۆخی ئێستای وڵاتەکە و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانی خرانە بەرباس، بێجگە لەو دۆخەشی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دیبینێت.
ودکتۆر عەبادی ئاماژەی بەوە کرد ئەو عیڕاقەی کە تیرۆری بەزاند، پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاترە بۆ نۆژەنکردنەوەی شارەکانی، وهاندانی کۆمپانیاکان بۆ وەبەرهێنان تێیدا لەپێناو گەشەپێکردنی ئابوورییەکەی.
ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماتییەکان و خەڵکی سڤیل و موڵکوماڵی گشتی و تایبەت بابەتێکی رەت و سەرکۆنەکراوە، ودەبێت ئەنجامدەرانی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و یاسا و سەروەری دوڵەت بسەپێندرێت.