سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە شێخ سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدڕ.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی ئەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانە کرا کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنی،
وئەو رێگەچارانەی کە پێویستن بۆ چارەسەرکردنیان بەپێی پلان و ستراتیژی لێکۆڵراو و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی بەسەر بەرژەوەندی حیزبیی و تاقمیی بەرتەسکدا.
هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا، بەشێوەیەک کە پاکی و سەربەخۆیی و یارینەکردن بە دەرەنجامەکانی مسۆگەر بکرێت، ودابینکردنی هەموو پێویستییەکانی سەرخستنی، بەهەژمارکردنی بەیەکێک لە داواکارییە جەماوەرییەکان، وهاندانی هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردن و دەستنیشاکردنی نوێنەرەکانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوودا.