دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە پاشا (سەرگەورەی خێڵ)ـی بەنی حەسەن لە عیڕاقدا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە پاشا (سەرگەورەی خێڵ)ـی بەنی حەسەن لە عیڕاقدا

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لە ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە پاشای بەنی حەسەن شێخ حوسێن عەلی ئال مەحەمەدی عەباسی حەسناوی.

لەدیدارەکەدا ستایشی رۆڵی خێڵە رەسەنە عیڕاقییەکان کرا لەکاتی جەنگی دژ بەتیرۆردا و پشتیوانیکردنیان بۆ هێزە ئەمنییە قارەمانەکان و پاراستنیان بۆ یەکپارچەیی وڵاتەکە.

هەروەها تاوتوێی کۆی ئەو ئاستەنگانە کرا کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە و گرنگی کاری تەواوکەری لەپێناو نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەدا، ئەمە و بێجگە لە تاوتوێکردنی پێویستی پاراستنی ئەزموونە دیموکراسییەکە و بەشداری چالاکانە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەدا و پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی و هێزی یاسا.